بەهار هاتەوە
بەهار هاتەوە، گوڵ دەبن پەیدا
چیمەن، سەوزایی، ئەو بڕوا پێیدا
تۆوی دڵەکەی خۆم هەڵگرت بۆ ئەو
لە مەڵبەندی وی چاندم لە ڕێدا
گوڵاڵەسوورە بێتە پێشوازی
با لێی بپرسێ مەیلی بە کێ دا؟
هەروەک دڵ دەچێ: سوور و خوێناوی
بۆ پێشواز باشە، بۆی بووە شەیدا
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 227 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !