ئەمڕۆ #09-12-2023# لە شارەدێی #سەرگەڕان# ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی سنووری شارەدێکە پشتیووانی خۆیان بۆ لیستی 197ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 09-12-2023، بە ئامادەبوونی #سەربەست لەزگین# ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #ھەولێر# و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، ھەروەھا #شاخەوان عەبدوڵڵا# ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی23ی قەرەچووخ، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراواندا، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان، پشتیووانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە197ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە وتەیەکیدا سەربەست لەزگین، باسی لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق کردوو ڕایگەیاند، پێویستە ھەموومان بە یەکەوە ھەوڵ بۆ سەرخستنی بەربژێرانی پارتیمان بدەین و بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی197ی پارتیمان بدەین، چونکە ھەبوونی پارتی لەم ناوچەیە، واتا ھەبوونی ھێز و ئیرادە و برایەتی و پێکەوەژیان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 272 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !