لە دوایی سێ ڕۆژ لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان و کچانی ئێراق دواجار لەسەر ئاستی کچان، دووبارە پێشمەرگەکان توانیان جامی یەکەمی لە سەرجەم یانە ڕکابەرەکانیان وەربگرنەوە و نازناوی ئێراق یان بۆ شاری #سلێمانی# و یانەکەیان هێنایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #04-11-2023# و لە دوایی کۆتاهاتنی سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە و لە مەراسیمێکی تایبەتدا جامی یەکەمی و دووەم و سێیەم بەخشرایە یانە پاڵەوانەکان و لەسەر ئاستی کچان یانەی پێشمەرگە توانی بۆ 20 هەمین جار لە مێژووی خۆیدا ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە سەبارەت بەو ئەنجام و دەست کەوتانەیان بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە خۆشبەختانە بە 12 کیژە یاریزانەوە لەنێو کێبڕکێی بەهێزی یانە بەشدارەکان توانیویانە نازناوی ئێراق بەدەست بهێنن و دووبارە ئەو جامەی ئێراق بۆ شاری سلێمانی و یانەی پێشمەرگە بگێڕنەوە.
هەروەک نزار وتی، سوپاسی یانەکەمان دەکەم بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان و ستایشی ڕۆڵی ڕاهێنەران و یاریزانانیشمان دەکەم کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژە توانیان ئەنجامی بەرچاو بۆ یانەکەیان بەدەست بهێنن، جگە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی نوێ لەسەر ئاستی ئێراق.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگە یەکەم و دیالە و شەهید عەبیر پلەکانی دووەم و سێیەمی ئەو پاڵەوانێتییەیان بەدەست هێنا.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 229 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !