خۆ من تاڵی کەزیەکەت نیم
کەی بتەوێ گرێمبدەیت
خۆمن بوکەڵەکانت نیم
کەی بێزاربوی فڕێمبدەیت
کێ پێی وتوی
دڵ بەتەنها بۆ شکانە؟؟
کێ پێی وتوی
چاو بۆ فرمێسک تکانە؟
نیازم بوو هەرچی باخی ئەم شارەیە
لە ئینجانەیەکا بۆتبێنم
پەلکە زێڕینەی خۆشبەختی
لەکەمەرت بئاڵێنم ...
:
بەڵام ئەوەی لەتۆم بینی
جگەلەخەم نەیبوو ناوێ
لام سەیربوو چێژت بینی
لە شکانی دڵی پیاوێ
:
ئەمڕۆژانە تێ ئەپەرێو
ئەم خەمەش بیرئەچێتەوە
دوای ساڵانێ جێشکانی
دڵیشم چاک ئەبێتەوە ...
بەڵام ئەوەی لەناو گۆمی
پەشیمانی نغرۆ ئەبێ
دڵنیابە دڵە تەنهاو
بێ منەتەکەی تۆ ئەبێ.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 85 gånger