هێشتا زووە
با کەمێکیتر پێ بگەی
با وەکو من
لە کورتی تەمەن تێبگەی ..
با ماری ژین
دوو چۆلەکەی خۆزگەت بخوا
بۆ سوکنایی
با سێ چوار جار ڕوو بکەیتە خوا...
بێ هیوایی
با قاچەکانت سڕ بکا
با ڕابردووت شەوان درەنگ
چەند جارێک دڵت پڕ بکا
ئەوکات
مناڵیت جێ ئەهێڵیت و پێ ئەگەیت ...
وەک ئێستای من
لە کورتی تەمەن تێ ئەگەیت...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 89 gånger