ئێوارەیەو
گیانم غەرقی ماندوبوونە
ئێوارەیەو رۆح وەک هەتاو
ئارەزوی لە ئاوابوونە
تەنها دڵمە
تۆزێک بۆژیان لێ ئەدات
لەم کەناری ئاوابوونە رامئەگرێت و
وزەی مانەوەم پێ ئەدات
لەبەر ئەوەی لە هەناویا
ئەڤینی تۆی هەڵگرتووە
ئێستا زانیت گیانەکەی خۆم
بۆچی نامرم ؟
ئاخ
گەر تۆ دەنکم نەبویتایە
بەعیززەتی ئەو خوا قەستەم
نە وا روو خۆش ئەبوو بەستەم
نە مەجبوری ژیان ئەبووم ....
دە بزانە خۆشم ئەوێیت
دە بزانە خۆشمئەوێیت.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 95 gånger