بیچێنن
لە ناختانا
بیچێنن
با پتربێ تۆوی تۆڵە
دۆستمان نییە بێ لەو چەکەی
هاوڕێی دەست و شان و قۆڵە..
مناڵەکانتان فێربکەن
چارەنوسی ئێمە وایە
دۆستمان تفەنگو چیایە
فێریان بکەن
ڕۆژنامەکان
تابوتی تەرمی لاوانە
پەڕاوی مافی مرۆڤ
مەیدانی جەنگو تاوانە ....
فێریان بکەن
فریو نەخۆن بە ئازادی
سەرسام نەبن
بە زلهێزەکانی دنیا
دۆستمان چەکە قەڵەم نییە
چەکەو تەنیا.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 78 gånger