ملپێچێکم بۆ بچنە
بۆ یادگاری...
نامەیەکم بۆ بنوسە
پڕبێت لە ڕازی دڵداری..
بەڵام ئەوەندە بە دڵ بێ
کە سەرمام بوو ملپێچەکەت
خۆی توند گیرکا لە گەردنم..
کە تەنیاش بووم
وشەی تەڕی ناو نامەکەت
ڕێگا بگرێت لە مردنم...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 92 gånger