تیپی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەکەی دوا یەکەی مەشقی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی خۆی لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی ئێراق ئەنجام دا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #21-11-2023# و بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانەکانی، تیپەکەی یانەی پێشمەرگە نوێنەری شاری #سلێمانی# لەو خولە بەهێزەدا، مەشق و ئامادەکارییەکانی ئەنجام داو بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 22-11-2023 ئەو تیمە دوا یەکەی مەشقی لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی سەناعە لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق ئەنجام بدات ئەوەش بە مەبەستی ئەنجام دانی یارییەکانی لە قۆناغی دووەمی خولەکە.
هەرچی بڕیارە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 23-11 و لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی خولەکەدا، تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر یانەی نەینەوا یاری بکات.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 169 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !