پاش بەشداریان لە پاڵەوانێتی یانە نایابەکانی ئێراق و پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەو پاڵەوانێتییەدا، یەکێتی ناوەندی تێنسی سەر زەوی ئێراق قەڵغانی یەکێتییەکەی بەخشییە یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
لە مەراسیمێکی شایستەی وەرزشی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تێنسی سەر زەوی ئێراق و ئەندامانی خەڵاتی ڕێزلێنان و قەڵغانی یەکێتی ناوبراو بەخشرایە ئەو یانانەی بەشداری لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق دەکەن و ئاستێکی بەرزیان هەبووە.
سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، ئالان سەلام ڕاهێنەر و یاریزانی تیمی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، ئەم وەرزە قۆناغە بەهێزەکانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی ئێراقمان بەبەهێزی تێپەڕاندوو توانیمان ئاستێکی ناوازە و هونەری پیشان بدەین لەگەڵ هەردوو یاریزانی هاوڕێم (ڕۆژین ئەکرەم و ڕەنجدەر فایەق).
ئالان ئەوەشی نەشاردەوە کە یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە تەواوی پاڵپشتیان کردوون و هەر بۆیە لە شاری #بەغدا# پێزانینیان پیشان داوە بۆ یانەکەمان بە بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان، ناوبراو وتیشی، بە سوپاسەوە قەڵغانەکەمان بەخشییە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد#ی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کە هاوکارمانن لە بەشداریکردنمان لەو پاڵەوانێتییە بەهێزەدا کە باشترینەکانی ئێراق تێیدا ڕکابەرن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 274 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !