لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی سەناعە قۆناغی دووەمی یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەم لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەستی پێ کرد.
لە دەستپێکی یارییەکانی ئەو قۆناغە و یەکەم یاری خۆیدا، تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تیمی بالەی یانەی #نەینەوا# بوونەوە و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز دواجار پێشمەرگەکان بە ئەنجامی سێ سێتی یەک لایەنە و بە خاڵەکانی (25-21، 25-22، 25-22) بردنەوەیان بەدەست هێنا.
بەو ئەنجامەش پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی لە 4 یاری هەردوو قۆناغ بۆ 12 خاڵ بەرز کردەوە و لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەی مایەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 194 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !