بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی ئاساییشی یاریگاکان و درووستکردنی لیژنەی تایبەت بەو بوارە، لیوا ڕوکن مەحمود ئەبوو تمەن سەرۆکی لیژنەی ئاساییشی یاریگەکانی ئێراق لە سەردانێکی مەیدانی بۆ شاری #سلێمانی# یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە و لەلایەن حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە پێشوازی لێکرا، هەروەک لەو سەردانەیدا جێگری سەرۆکی یانە وێڕایی بەخێرهێنان لە سەرۆکی لیژنەی ئاساییشی یاریگەکانی ئێراق جەختی کردەوە کە گرنگە سەرجەم یاریگەکانی ئێراق لە ڕووی ئاساییشەوە گرنگی تەواوی پێبدرێت تا لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان حاڵەتی نەخوازراو ڕوو نەدات.
ئەمە و لیوا ڕوکن مەحمودی سەرۆکی لیژنەی ئاساییشی یاریگەکان وێڕایی سوپاسکردنی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە ستایشی هەوڵەکانی یانەی ناوبراوی کرد کە لە کاتی یاریەکانیاندا گرنگی بە لایەنی ئاساییش و هێمنی یاریگەکانیان دەدەن.
لە کۆتایش هەردوولا جەختیان کردەوە کە کار بۆ ئەوە بکرێت لیژنەی ئاساییش پێک بهێنرێت بە هەماهەنگی لایەنی پەیوەندیدار لە شاری سلێمانی.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 242 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !