سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە سەرۆکایەتی #مەسعود بارزانی# ئاشکرایکرد، بڕیارە گۆڕانکارى لەناو سەرکردایەتى پارتى لە #کەرکووک# بکرێت.
سەرچاوەکە بۆ #بەغدا#، ئەمڕۆ شەممە #23-12-2023# ڕایگەیاند، سەرکردایەتی بڕیاریدا دوای کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی و گەورە لە سەرکردایەتیی دەڤەری کەرکووک- گەرمیاندا بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەش کرد، ئەو گۆڕانکارییانە بەهۆی دابەزینی بەرچاوی دەنگەکانی حزبەکەوە هەیە، لەکاتێکدا ڕێژەی بەشداری کورد لەو ناوچانە ڕووى لە زیادبوون کردووە.
سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، چەندین سکاڵا و ناڕەزایی لەلایەن کۆمەڵێک ئەندامی حزب و کادرەکانى تۆمارکراوە و داواکراوە گۆڕانکارى لە سەرکردایەتى پارتى لە کەرکووک بکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 302 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !