#پارتى دیموکراتى کوردستان# چاوەڕێى دواین هەڵوێستى لایەنە شیعەکان و حکوومەتى سوودانى دەکات و لە ساڵى داهاتووی (2024) سیاسەتێکى دیکە لە بەرانبەر #بەغدا# دەگرێتەبەر.
پارتى دیموکراتى کوردستان نیگەرانە لە حکوومەتى ئێراق و لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کە پابەند نین بە ڕێککەوتنە سیاسى و حکومییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و چاوەڕێ دەکەن تاوەکوو سەرەتاى ساڵى داهاتوو.
ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەى ئێستا بەردەوام بێت بە تایبەت سەبارەت بە پرسى مووچە و کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر ئاستى سیاسى و حزبى و حکومى پارتى هەڵوێستى نوێى دەبێت.
بۆچوونێک لەنێو پارتى دیموکراتى کوردستان پەیدابووە کە چیتر پشتیوانى لە حکوومەتى ئێستاى ئێراق نەکرێت و سیاسەتى نوێ لە بەرانبەر بەغدا جێبەجێبکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 153 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !