لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی هاووڵاتییانی ناوچە جێناکۆکەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەشداری و خەمخۆری و دڵسۆزیتان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراقدا سەلماندی کە ئەو ناوچانە کوردستانین، هەروەها دڵنیاتان دەکەینەوە کە چۆن لە ڕابردوو لەگەڵتان بووین، لە داهاتووشدا باشتر و دڵسۆزانەتر لەگەڵتان دەبین.
#قوباد تاڵەبانی# لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ڕایدەگەیەنێت: دەمەوێت سوپاسی هەمووتان بکەم، کە لە مەندەلییەوە تا #خانەقین# و بۆ #دوز# و #کەرکووک# و #نەینەوا# و #موسڵ# و #شەنگال# کە بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق، ئەو بەشداری و خەمخۆری و دڵسۆزییەتان سەلماندی کە ئەو ناوچانە کوردستانین.
بە بەشداریکردنتان سەلماندتان کە پێکەوە دەتوانین ئەو غەدرانەی کە لە خەڵکی کورد و نەتەوەکەمان کراوە ڕاستبکەینەوە، هەروەها سوپاسی یەک بە یەکی هەموو ئەندامانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکەم، کادرە دڵسۆزەکانی، کە هەموومان پێکەوە بووینە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەشداربووین بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بۆ گەلی کورد بەدەستبهێنین لەم هەڵبژاردنە. قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەردەوام دەبین بەو ڕۆحیەتە، بەردەوام دەبین لەگەڵتان لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان تاکوو ئەو هەڵە و غەدرانەی کە لە ڕابردوو کراون ڕاستییان بکەینەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە کە چۆن لە ڕابردوو لەگەڵتان بووین، باشتر و قوڵتر و دڵسۆزانەتر لەگەڵتان دەبین لە داهاتووشدا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 173 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !