دوایی ئامادەکارییەکی چڕ و مەشقە بەردەوامەکانیان و بەشداریان لە تەواوی چالاکی و پاڵەوانێتییەکانی شاری #سلێمانی#، کوردستان و ئێراق دا گەیشتنی چەندین یاریزانی ئاست بەرزی تیمەکە بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق، بەشی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڤێستیڤاڵی کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #22-12-2023# و بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانانی ئاستە جیاوازەکانی کوڕان و کچانی کاراتێی یانەی پێشمەرگە لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانە بەشی کاراتێی کۆتا چالاکی وەرزی 2023 ی بەڕێوە ببات.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو ڤێستیڤاڵە، ئەرسەلان مورادی ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، بە گرنگی دەزانین کە کار لەسەر برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی کوڕ و کچە یاریزانانی تیمەکەمان بکەین، هەر بۆیە دوایی ئەوەی لە مانگی 6 ی ئەمساڵ یەکەم ڤێستیڤاڵمان ڕێک خست و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات، هەربەو شێوەیەش دوا چالاکیمان کە بەڕێوەچوونی ڤێستیڤاڵی کۆتایی ساڵ دەبێت ئەنجام دەدەین.
ناوبراو وتیشی، ئەم ڤێستیڤاڵە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی کارگێڕی یانەکەمان دەبێت و تەواوی ئەو یاریزانانەمان کە لەنێو هۆڵەکانی سەر بە یانەی پێشمەرگە مەشق دەکەن تێیدا بەشدار دەبن.
لە کۆتایش مورادی وتی، جگەلە بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە وەرزشیە بڕوانامەی یاریزانانی پێشتێن ڕەشەکان دابەش دەکرێت.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 233 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !