پاش هەڵسەنگاندن و بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی کاراتێی جیهانی بۆ پلە بەندی دان شەش، دواجار #شاخەوان ئەحمەد#ی ڕاهێنەری تیمی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بڕوانامە جیهانییەکە بەدەست بهێنێت.
ئەمە و پاش گەیشتنی بڕوانامەکەی کە لەلایەن، د.تێرس ئۆدیشۆ باوەڕ پێکراوی یاری کاراتێ لەسەر ئاستی جیهان و نوێنەری وڵاتانی یابان لە وڵاتی ئێراق بە فەرمی ناسێنرا، ئەو بڕوانامە جیهانییە لەلایەن بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەدموراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەخشرایە، شاخەوان ئەحمەد و هەروەک جێگری سەرۆکی یانە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و یانەکەیان هیوایی سەرکەوتنی بۆ کاپتن شاخەوان خواست و پێی ڕاگەیاند کە ئێوە هەمیشە دڵسۆزانە کارتان لەنێو یانەی پێشمەرگە بۆ ئەنجام کردووە و هەوڵتان داوە یارییەکە لە یانەکەمان ئاستی بەرزتر و بەرزتر بێتەوە.
ئەمە و شاخەوان ئەحمەد سوپاسی تایبەتیی جێگری سەرۆکی یانەکەیانی کرد کە خەم خۆر و دڵسۆزێکی بێوێنەیە بۆ بەشی کاراتێ و ستافی مەشقی بەشەکە.
هەروەک سوپاسی بەختیار ئەحمەدی کرد کە لە وادەی تاقیکردنەوەکانیدا هاوکاری تەواوی کردووە بۆ سەرکەوتنی.
جێگەی باسە ، شاخەوان ئەحمەد لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و عەرەبی و نێو خۆیەکاندا توانیویەتی چەندین ئەنجام بەدەست بهێنێت و هەروەک لە دوا پۆستی متمانەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراقی پێ بەخشراوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 298 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !