لەنێو هۆڵی زوبێر لە شاری بەسرە کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی قۆناغی یەکەم لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە ڕۆژی چوارشەممە #27-12-2023# چوار یاری بەڕێوە دەچێت و لە بەهێزترینیان تیمی بالەی پێشمەرگەکان ڕووبەڕووی تیمی بالەی یانەی بەحری ئەو شارە دەبنەوە.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت و هەرچی تیمی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە بۆ سەرکەوتنی دووەمی هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە.
ئەمە و لە هەمان ڕۆژ سێ یاری دیکە ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە:
غاز جنوب × هەولێر-کاتژمێر 1:00
مەسافی شیمال × سمود-کاتژمێر 3:00
حەبانیە × نەینەوا-کاتژمێر 5:00
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 209 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !