بەشی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دوا چالاکی وەرزی 2023 ی بە ئەنجام دانی ڤێستیڤاڵێکی گەورە ئەنجام دا کە زیاتر لە 300 یاریزان تێیدا بەشدار بوون.
لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ئێوارەی ڕۆژی هەینی #22-12-2023# و بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، (م. شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە، م. ئیبراهیم قاسم، ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، وسام محەمەد بازگ هەردوو خاتوون کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد)، بەشی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دووەم ڤێستیڤاڵ و کۆتا چالاکی وەرزی 2023 ی بەڕێوەبرد کە تێیدا و سەرجەم یاریزانانی هۆڵەکانی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تێیدا بەشداریان کردوو یارییەکانی تایبەت بوو بە هەردوو جۆری کاتا و کۆمێتە.
ئەمە و لەو ڤێستیڤاڵەدا جگەلە نمایشەکان بڕوانامەی پشتێن ڕەش بە 7 یاریزانی کاراتێی یانەکە دراو دواتر بە دابەش کردنی میدالیایی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بڕوانامەی بەشداری کۆتایی بەو چالاکییە وەرزشییە فراوانە هات کە جەماوەرێکی وەرزشی بەرچاو تێیدا ئامادەی بوون.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 265 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !