ڕۆژی چوارشەممە #03-01-2024# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئێراق و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر ئێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ئێراق و هەماهەنگیی لایەنە براوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان و هەروەها پێویستیی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئێراق. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 212 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !