لە شاری #بەغدا# بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی باسکەی ئێراقی و بە بەشداری 12 هەڵبژاردەی باسکەی شارەکانی ئێراقی پاڵەوانێتی باسکەی 3×3 بۆ کچانی شارەکانی پارێزگاکانی ئێراق بەڕێوەچوو، کچانی #ڕێکخراوی ژیما#ی شاری #سلێمانی# کە بە ناوی کچانی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان کردبوو توانیان ئاستێکی یەکجار بەرز پێشکەش بکەن و سەرجەم یارییەکان براوە بن، نازناوی پاڵەوانێتی باسکەی 3×3ی شارەکانی ئێراق بهێنەوە شاری سلێمانی لەم بارەشەوە دکتۆر #ڕزگار محەمەد ڕەئوف# ڕاهێنەری کچانی ڕێکخراوی ژیما بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: لە شاری بەغدا ئێمە وەکوو کچانی ژیما بە ناوی پارێزگای سلێمانی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەمان کرد و پێنج یاریمان ئەنجامدا بەرانبەر هەریەک لە تیپەکانی پارێزگاکانی (بەسرا، واست، دیالە، #دهۆک#، #هەولێر#) لە سەرجەم یارییەکان بە جیاوازییەکی زۆر بردمانەوە، ئێمە لە ڕێکخراوی ژیماوە ئەو کچە یاریزانانەمان کردۆتە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق ڕێژەی تەمەنیان تەنیا 16 ساڵە هەر چەندە پاڵەوانێتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتووان بوو کە تەمەنیان بۆ 25 تاکوو 30 ساڵ بوو، دکتۆر ڕزگار وتیشی کچە یاریزانانی ئێمە ئاستێکی یەکجار بەرزیان پێشکەش کرد لە ڕووی هونەری و تەکنیکی ببوونە جێگای سەرسووڕمانی یەکێتی باسکەی ئێراقی و پیرۆزە ئەم نازناوە لە شاری سلێمانی، جێگای ئاماژە پێکردنە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی کچانی هەڵبژاردەی هەولێر بوونەوە یارییەکەشیان بە ئەنجامی (20-7) خاڵ بردەوە و هەولێر پلەی دووەمی بەدەستهێنا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 174 gånger