بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی کوردستان و بە هاوکاری لقی #دهۆک# ی یەکێتییەکە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئاستی تەمەنە جیاوازەکانی کوردستان بۆ هەریەکە لە پارێزگاکانی #هەولێر# و دهۆک و #سلێمانی# بەڕێوەچوو، کە 60 یاریزانی ئەم پارێزگایانە لە ئاستەکانی تەمەن (6، 8، 10، 12، 14، 16، 18، 20) کێبڕکێیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەکە لە ماوەی سێ ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەش یاریزانانی بەشداربوو توانیان کێبڕکێی بەهێز بکەن لەسەر پلەکانی پێشەوە، لەم بارەشەوە (ئازاد سابیر دیبەگەیی) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی شەتڕەنجی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: یاریزانانی شاری هەولێر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و ببنە پاڵەوان، یاریزانانی هەولێر نوێنەرایەتی پایتەختی کوردستانیان دەکرد لەم پاڵەوانێتییە، دەمانەوێ خزمەتی زیاتری یاری شەتڕەنج بکەین لە شاری هەولێر ئەوەی لەتوانامان بێت بۆ خزمەت کردنی ئەم وەرزشە ئەنجامی دەدەین، ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
خوار تەمەنی 20ساڵ- کچان
1-پەری پشتیوان
خوار تەمەنی 18ساڵ-کوڕان
1-پۆڵا ئازاد
خوار تەمەنی 18ساڵ -کچان
1-ڕۆز سەمیر
خوار تەمەنی 16ساڵ-کچان
1-پەروا پشتیوان
=KTML_Bold=ئاستی کوڕان=KTML_End=
1-ئوسەید خۆزان
خوار تەمەنی 14ساڵ-کوڕان
1-دانیار نەسرەو
=KTML_Bold=ئاستی کچان=KTML_End=
1-بەهرە سەمیر
خوار تەمەنی 12ساڵ-کوڕان
1-لاوین محەمەد
=KTML_Bold=ئاستی کچان=KTML_End=
1-لارە سەمیر
خوار تەمەنی 10ساڵ-کوڕان
1-دەوەن نەسرەو
=KTML_Bold=ئاستی کچان=KTML_End=
1-سەلار سەمیر
خوار تەمەنی 8ساڵ-کوڕان
1-لاس ئیبراهیم
=KTML_Bold=ئاستی کچان=KTML_End=
1-شاریا سەمیر
خوار تەمەنی 6ساڵ-کوڕان
1-چیا سەمیر
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 213 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !