ڕۆژی دووشەممە #08-01-2024#، سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئیریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فەڕەنسا کە بە مەبەستی ماڵئاویی و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، خۆشحاڵی خۆی بەدیداری سەرۆک بارزانی نیشان دا و سوپاسی ڕۆڵ و پشتگیری بەردەوامی سەرۆک بارزانی کرد لەو ماوەیەی کە وەک باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کاری کردووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ئێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکەکانی ئەم داوییانە کران و بیروڕا لە بارەی دۆخەکە بە گشتیی ئاڵوگۆڕکران.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی باڵیۆزی فەڕەنسای کرد کە توانی پەیوەندییەکی باش و بەرچاو لەگەڵ هەموو لایەنە ئێراقی و کوردستانییەکان درووست بکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
پەیوەست بە بارودۆخی ئێراقیش هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی ئێراق پارێزگاری لە ئەمن و ئاساییشی ئێراق بکات و یاسا سەروەربێت. پەیوەندییەکانی نێوان #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکومەتی ئێراقی فیدڕاڵ و ڕێکارەکانی باشترکردنی ئەم پەیوەندییانە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 153 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !