ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #26-10-2023# لەهۆڵی بەڕێوەبردنی پاڵەوانییەتییەکانی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# لە شاری #هەولێر# ، بۆ دەستنیشانکردنی (5) یاریزانی کچ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و بۆ بەشداریکردنی پاڵەوانییەتییەکانی نێودەوڵەتی، میوانداریی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کچانی ئێراق دەکات.
پاڵەوانێتییەکە یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق ڕێکیی خستووە و بە هاوکاری یانەی شەتڕەنجی خانزاد ماوەی 8 ڕۆژ دەخایەنێت، تیایدا پێنج کچە یاریزانەکەی یەکەمی ڕیزبەندی دەگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ پاڵەوانییەتییەکانی ساڵانی 2023-2024.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 171 gånger