وادەی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق ئاشکرا کرا و پێشمەرگە لە تیمە کاریگەرەکان دەبێت
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی لاوانی یانەکانی ئێراقی دیاری کرد و جیاواز لە وەرزەکانی ڕابردووش پێشمەرگەکان تیمێکی کاریگەریی بەشداری ئەو خولە بەهێزە دەبن.
سەبارەت بە دەستپێکی یارییەکان، #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاش ئەوەی لە وەرزی ڕابردوودا توانیمان بە ئاست. ئەنجام سەرکەوتنەکانمان درێژە پێبدەین و گەیشتنمان بە خولی نایاب مسۆگەر کرد، لە دوایی گۆڕانکارییەکانی ئاستەکان لە پلەکانی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق خۆشبەختانە تیمەکەمان لە ڕیزی یانە پیشگەرەکان یاری دەکات.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە خولەکە بە بەشداری تیمی یانەکانی نایاب و پیشەگەران دەبێت. دواتر بە پێی ناوچە پاڵاوتنیان بۆ ئەنجام دەدرێت. لە کۆتایش تیمەکانی سەرکەوتوو بە شێوەی کۆمەڵە (تجموع) یارییەکانیان ئەنجام دەدەن .
وسام ئاماژەی بەوەشکرد بە پێی بڕیاری لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق ڕێکەوتی #16-02-2024# یارییەکانی خولی لاوانی ئێراق دەستپێدەکات.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 191 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !