جەولەی حەوتەم و کۆتایی قۆناغی یەکەمی هەشت تیمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کۆتایی هات و لەو جەولەیەدا و لە یاری لوتکە پێشمەرگە توانی سەرکەوتنێکی گرنگ دەستەبەر بکات دوایی ئەوەی لە مەسافی شیمالی بردەوە.
لە سێتی یەکەم یانەی مەسافی شیمال توانیان بە ئەنجامی (23 -25) خاڵ براوەبن و هەرچی لە سێتی دووەم بوو پێشمەرگەکان بە گڕوتینێکی جیاواز بینران و بە ئەنجامی (26 -24) خاڵ بردنەوەیان یەکلا کردەوە.
ئەمە و لە سێتی سێیەمی یارییەکەدا دووبارە ئاستی یاریزانانی پێشمەرگە بەهێزتر بینران و بە ئەنجامی (25 -20) خاڵ ئەو سێتەشیان بردەوە.
هەرچی لە سێتی چوارەم و کۆتایی بوو، پێشمەرگەکان، پێشمەرگە ئاسا پاڵەوان بوون و تەنیا 12 خاڵ یان بەخشییە یانەی ڕکابەریان و بە ئەنجامی 25 -12 خاڵ سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 133 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !