بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پێشوازی لە سەرۆکی گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان و شاندی یاوەری کرد.
دکتۆر #سالار عوسمان#، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە دوزگون کاپلان، سەرۆکی گشتیی ھاک-پار، پارتی ماف و ئازادییەکان و جیھان بایکەر، جێگری سەرۆکی گشتی و محەمەد شیرین، جێگری سەرۆک و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە بەگشتی و ھەرێمی کوردستان کرا و شاندی میوان پێزانینیان ھەبوو بۆ ھەوڵی میدیایی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و گەیاندنی پەیامی کوردستانییان بۆ خزمەتکردنی دۆزی گەلی کوردستان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 173 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !