ناو: غازی
ناوی باوک: عەبدولکەریم محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
مامۆستا (غازی عەبدولکەریم محەمەد) ساڵی (1944) لە گەڕەکی (بەفری قەندی) لە شاری کۆیە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (زانست) تەواوکردووە قۆناغی ناوەندی و دووا ناوەندی لە قوتابخانەی (کۆیە) تەواوکردووە، لە سەرەتای ساڵی (60ەکانی سەدەی بیستەم) پەیوەندی کردووە بە (یەکێتی قوتابییانی کوردستان) و سەرەتای کاری سیاسی بووە لەگەڵ (شەهید جەعفەر عەبدولواحید و شەهید سەیفەدین مەلا مەجید) پاشان قۆناغی زانکۆی تەواوکردووە دەرچوی کۆلیژی ئادابە ساڵی (1964–1965) هەر لە کاتی خوێندندا درێژەشی بە کاری سیاسی داوە لەگەڵ سەرکردەی کۆچ کردوو (#نەوشیروان مستەفا#) و (عەلی مستەفا) لەڕێکخستن کاری کردووە، لە (#01-11-1968#) بە مامۆستا دادەمەزرێت لە دووا ناوەندی کۆیە، بەڵام بەهۆی کردنەوەی قوتابخانەی (ناوەندی تەق تەق) و نەبوونی مامۆستای تر بڕیار دەدا بە شێوەی خۆبەخش بچێتە (تەق تەق) بۆ برەودان و پێشخستنی ئاستی زانست و خوێندن لەو ناوچەیە تاکوو ساڵی (1975) ئەو مامۆستا بەڕێزانەی لەگەڵیدا بوون لەوێ وەک (محەمەد عەبدوڵڵا-ئازاد بیلال-شفیق تاهیر-فواد عەبدوڵڵا سامی-محەمەد حەسەن-جەمال ڕەشید ) و چەند مامۆستایەکی تر.
مامۆستا غازی دوای ساڵی (1975) گواستراوەتەوە بۆ کۆیە تاکوو ساڵی (1982) بەڕێوەبەر بووە هەر یەک لەو مامۆستایانەشی لەگەڵیدا بوون (م. لەشکر حەمید- م. دڵشاد ئیسماعیل جەلی زادە- م. کاکە سالح) پاشان ساڵی (1982) دەگواسترێتەوە بۆ شاری #سلێمانی# و لەوێ بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (ناوەندی خەباتی کوڕان) لەگەڵ هەر یەک لە مامۆستایان (نوورەدین نادر-نەوزاد شاڵی-ئەرکان ساڵح-سیروان حەمەعەلی-حامد حەمەغەریب-کەمال جەلال-شیروان ڕەشید) و چەند مامۆستایەکی تر، تا ساڵی 2005 پاشان دەچێتە قوتابخانەی خەڵات بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردن تا ساڵی 2007 و لە هەمان ساڵ خانەنشین دەبێت.
مامۆستا غازی هەر لەو ساڵانەدا چەندین جار بەشداری خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کردووە دژی ڕژێمی پێشوو (#بەعس#) وە بەردەوام لە خزمەتی خوێندن و قوتابییانی هەژار و کەمدەرامەتدا بووە پاڵپشتی کردوون بۆ خوێندن، وە زۆر کەسیش لەسەر دەستی (مامۆستا غازی) پێگەیشتن و بڕوانامەی بەرزیان بە دەست هێنا.
مامۆستا غازی لە ساڵی (1972) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ (قەدریە عومەر سابیرئاغا) پێک هێناوە دوو کچی هەیە بە ناوەکانی (ئاوایی و بینایی) وە چوار نەوەشی هەیە بە ناوەکانی (زنار-زارین-ئارینا-ساڤینا). [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 212 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !