لە شاری #بەغدا# ی پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق و بە بەشداری نوێنەری 20 یانە کە بریتی بوون لە (زاخۆ، قاسم، نەفت بەسرە، عەفەک، مەسافی جنوب، پێشمەرگە، کوفە، (الکرمە) ، نەورۆز، (الفهد) ، ئەمانە بەغدا، نەفت وەسەت، حدود، مینا، نەفت، کەرخ) کۆبوونەوەی هونەری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا و دوایی وتووێژو ڕێنماییەکانی لیژنەی پێشبڕکێکان بۆ بەڕێوەچوونی جامی یانەکانی ئێراق، بڕیار درا کە یارییەکانی قۆناغی داهاتوو لە ڕێکەوتی 02-02 و #03-02-2024# بەڕێوە بچێت و هەرچی دوایی ئەنجام دانی تیروپشکی یارییەکان بوو، پێشمەرگەکان کەوتنە بەرانبەر یانەی نەفت و دەبنە میوانی یانەی ناوبراو لەسەر یاریگەکەیان.
ئەمه و خشتەی یارییەکانی جامی یانەکانی ئێراق لە قۆناغی دووەمدا بەم شێوەیە دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 185 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !