بێ جانتا دەڕۆم
ڕۆژێ دادێ دەڕۆم
دوور دوور بێ جانتا
بۆ لاى برادەرێکم دەڕۆم
کە سەدان شەو بە مەستى
هەزاران ئەستێرەمان کوژاندەوە.
ڕۆژێ دادێ بێ جانتا دەڕۆم
دوور دوور بۆ لاى برادەرێکم دەڕۆم
کە بیرى سەداى قاقا و درۆکانى دەکەم.
ڕۆژێ دادێ دەڕۆم؛ بێ جانتا دوور دوور
بۆ لاى برادەرێکم دەڕۆم
کە نە باش بوو نە خراپ.
ڕۆژێ دادێ بێ جانتا دوور دوور
بۆ لاى خۆشەویستەکانم دەڕۆم و
چاوەڕوانى هاتنى خۆشەویستەکانم دەکەم.[1]
هۆزانەوان: #زانا خەلیل#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 155 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !