دووبارە ڕەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و ڕەفتارانەتان ڕێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
پێویستە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#14-01-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 205 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !