(1)
لەناو پێکەنینتا زوقم هەیە،
ساردی تۆ کوشتمی،
ڕەوڕەوەی گریانێک !
(2)
لەناو تاریکی کۆڵانێکا،
مانگ دەگری،
ڕاکشانی تەرمی کچێک !
(3)
مردن خەوی لێدەکەوێ،
ژنێک تنۆک،تنۆک
ژیان دائەکوتێ!!
(4)
لافاوێک بێهۆش دەبێ،
لەڕێگەییا تروپکی
گابەردێک!
(5)
باڵندە پەیکەرە،
لەجادەکانی ئاسماندا،
شەقژنی قەفەسێک!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 139 gånger