گا وێڵ ئەکا، گوێرەکە بەخێوئەکا.
لە کوردەواردا گا بۆ جووتکردن بەکاردهاتووە، هەروەها گەر کەسێک ویستبێتی گوێرەکەیەک بەخێوبکات، تا ببێتە جوانەگا و دواتر بە گا، کاتی زۆر ویستووە، بۆیە هەمیشە گا لە گوێرەکە بەهادارتر بووە، مەبەست لە نەزانێکە کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، کەسە گەورەکان وەلادەنێت و گرنگی بە منداڵە بچووکەکان دەدات، واتە: کاری گرنگ ئەنجامنادات، خەریکی کاری لاوەکی و بێبەهایە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10 gånger