بڕیار بوو لەسەر سکاڵای عەرەبەکان لە سنووری دووبز لیژنەیەک سەردانی گوندی گێسمە لە سەرگەڕان بکات، کە زەوی بەشێک لە جووتیارانی کورد داگیر بکرێت و کوردەکانیش بڕیاریان دابوو گردبوونەوەیەک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ھاتە سەر هێڵ و ڕێگری کرد و بڕیارەکە ھەڵوەشایەوە.
دکتۆر #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: سەرەڕای ئەوەی من خۆم سەردانی ئەمەریکام کردووە، بەڵام کە ئەو بابەتەم بیست، لەگەڵ قایمقامی دووبز قسەم کرد، ئەو نووسراوی ھەیە لەبارەی جێگیرکردنی سنوورەکان کە مەترسی ھەبوو زەوی بەشێکی جووتیارانی کورد بەربکەوێت و بۆ عەرەب بڕوات، بۆیە داوام کرد ئەو نووسراوە ھەڵوەشێننەوە و ھیچ بڕیارێک دەرنەکرێت کە ببێتە ھۆی درووستبوونی کێشە تاوەکوو لە پەڕڵەمان کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
عەبدوڵڵا وتیشی: بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و قسەم لەگەڵ کوردەکانیش کرد، کە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و بچنەوە ماڵەوە و گردبوونەوە ئەنجام نەدرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 189 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !