ناو: دڵزار
نازناو: عابدی
ڕۆژی لەدایکبوون: #13-10-1995#
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#
$ژیاننامە$
دڵزار عابدی، ئاوازدانەر و ژەنیاری پیانۆ، لە ڕۆژی #13-10-1995# لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، دەرچووی بەشی ئاوازدانانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تارانە و تا ئێستا (2024) چەندین بەرهەمی بۆ هونەرمەندان بەرهەمهێناوە، هەروەها کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ چەندین بەرهەمی #حەسەن زیرەک# و #محەمەدی ماملێ# ئەنجام داوە. هەروەها خاوەنی سیمفۆنیای داربەڕووە بۆ هۆنراوەی #شێرکۆ بێکەس#.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 329 gånger