هەرکەسێ
هەرکەسێ ماڵی سەرف کرد، لافی گەورەش لێ بدا
حاڵی ئەو بێ شک ڕەزیلە، عەیش و نۆشی حەسرەتە
مەقسەد و غایەم لەوەشدا موختەسەر عەرزت دەکەم
پێت لە لێفەی خۆت زیاتر ڕابکێشی نەگبەتە
ئیقتیساد کردن لە دنیا بۆ هەموو کەس لازمە
شێتە بێکەس، بگرە عاقڵ نان ئەخۆی لەم حاڵەتە
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 83 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !