ناونیشانی بابەت: گەرماوە کەلەپوورییەکەی موفتی، بەشێکی زیندوو لە یادەوەریی شارێک
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
گەرماوی موفتی، یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی #سلێمانی# کە تا ئێستاش خانمان بۆی دەچن. ئەم گەرماوە لە سەردەمی درووستکردنی سلێمانی درووستکراوە و پێکهاتەی بیناسازییەکەی هەمووی قسڵ و قوڕ و خشتی سوورە.
#گەرماوی موفتی# لە سلێمانی تەمەنی لە دوو سەدە و نیو نزیک دەبێتەوە و ئێستا وەک گەرماوی ئافرەتان بەکاردەهێنرێت، کە لەلایەن ئافرەتێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەم گەرماوە دەکەوێتە گەڕەکی (#سابوونکەران#)ی شاری سلێمانی و لەلایەن بنەماڵەی (بابان)ەکانەوە لە کۆتایی ساڵی 1788 درووستکراوە، هەرچەندە گەرماوەکە تەمەنێکی زۆری بەڕێکردووە، بەڵام هێشتا دیوارەکانی کە بە بەردی مەڵکەندی درووستکراوە بە قایمی ماونەتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 167 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !