ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #29-02-2024#، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕێکخست.
لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایەتیی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیووانیی ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 106 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !