نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە #29-02-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز ڤاهاگن خاچاتوریان سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی پەیوەندیداری #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ئامادەی بوون، پەیوەندییەکانی ئەرمەنستان لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیی لە بواری ئابووریدا تاوتوێ کران و دەربارەی دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ڕەوشی پێکهاتەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا باسیان لە دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەرمەنستان لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان کرد لە بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، کەرتی تایبەت، پزیشکی و گەشتیاریدا. لەمبارەیەوە تیشکیان خستە سەر دەرفەتی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانیی نێوان ئەرمەنستان و ئێراق بە هەرێمی کوردستانەوە.
بەڕێز سەرۆکی ئەرمەنستان دووشەممەی ڕابردوو #26-02-2024# بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە #بەغدا# و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراق کۆبووەوە، بەیانیی ئەمڕۆش 29-02-2024 گەیشتە #هەولێر# و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 91 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !