شمشاڵ
خەم خەنجەرە و
ئەوەندە دڵ
کەوتووەتە بەر پەلاماری
کون کون بووە وەک شمشاڵێ
بۆیە کاتێ
شوانە وێڵەی شیعرێکی نوێ
قامکی خۆی بۆ ڕادەدێرێ
وا بەسۆز و کوڵ دەناڵی!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس. [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 54 gånger