بۆ گۆرانی
خەم و زووخاوی ئەم عەشقە
لە کام مەیخانە هەڵڕێژم
بە تەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش زنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 106 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !