شەهید2
کۆترێ سپی،
نامەی ئاشتی،
وڵاتێکی زامداری بۆ مێژوو ئەبرد.
ڕاوچی هاتن
دێوجامەیان بۆ ڕاگرت و
دەسڕێژیان کرد.
لە پڕ زەوی زریکاندی
ئاسمان لە خەو ڕاچڵەکا
خوێنی کۆتر
دڵۆپ
دڵۆپ
بە سەر هەموو دنیا تکا!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 139 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !