من ڕەوتەنیم
من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی تیشکی، ڕووناکی
من ڕووبارم
نائارام و پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا
مەنگ و خامۆش و سامناکی!
لە دۆزەخی عیشقی خۆتا بمسووتێنە
من جەننەتی چاوی تۆ بە بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوە
ڕۆحی یاخیم دەسەمۆ کە
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەور عیشقی تۆدا دەخولێمەوە
ئەمە دوایین جارە دەژیم
من خدر نیم
تاوێ، تەنیا تاوێ لە لات دادەنیشم
ماڵت ئاوا، من ڕەوتەنیم.
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 92 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !