من و تۆ
دوو هێڵی تەریب
لە کام قۆناخی دەشتی ژیانا
دەستی یەک دەگرن؟
ئەستێرە پۆل پۆل
لە ژوانگەی سووری کازیوە دەمرن
ناگەن بە ڕۆژ و
بە پۆلووی کوانووی یەکەم هەواری هەتاو
دەسووتن!
چاوەڕوان مەبە
من وەک پاییز و
ڕووم لە زستانە
تۆیش بەهارێکی
خونچەی ژیانت بەرەو پشکووتن!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 96 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !