ناو: محەمەد
نازناو: دڵساف پشدەری
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: #26-03-2002#
شوێنی لەدایکبوون: #ئەشکەنە#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا ئەحمەدی شاعیرە کە ناسراوە بە فانەیی، لە ساڵی 1933 لە گوندی ئەشکەنە سەر بە ناوچەی #پشدەر# لەدایک بووە. تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندووە، لە ساڵی 1959 لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری #قەڵادزێ# نیشتەجێ بووە، ماوەی 10 ساڵ خەریکی کاری کرێکاری بووە، پاشان لە ساڵی 1969 دەچێتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، شاعیرێکی کلاسیکییە، ناوەرۆکی هۆنراوەەکانی وەک (ئەوینی و ئایینی و نیشتمانپەروەری)، تا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کردووە، حەز و خولیای بۆ ئەدەبیاتی کوردیی هەبووە. دواجار بە نەخۆشی ڕەبۆ لە ڕێکەوتی 26-03-2002 کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
=KTML_Bold=بەرهەمی چاپکراوی:=KTML_End=
دیوانی دڵساف پشدەری، ئامادەکردن و کۆکردنەوەی:بەختیار محەمەد پشدەری، چاپخانەی #ژین#، سلێمانی، 2003. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 113 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !