Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,775
Bilder 106,015
Böcker 19,351
Relaterade filer 97,452
Video 1,396
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
ڕیشە و کاریگەرییەکانی تەعریب
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕیشە و کاریگەرییەکانی تەعریب

ڕیشە و کاریگەرییەکانی تەعریب
=KTML_Bold=ڕیشە و کاریگەرییەکانی تەعریب=KTML_End=
#خەبات عەبدوڵڵا#
ئێراق وەکوو دەوڵەت بەم سنوور و قەوارەیەى ئێستایەوە، هەمووی سەد ساڵ تەمەنییەتی. ئەگەرچى ناوى ئێراق زۆر کۆنە، بەڵام پێش سەد ساڵ و بە درێژایى مێژوو، دەوڵەتێک نەبووە ناوى ئێراق بووبێت. پێش ئیسلام و لە کاتى سەرهەڵدانى ئیسلامدا، نەک قەوارەیەک نەبووە ناوى ئێراق بووبێت، بەڵکوو شتێک نەبووە ناوى نیشتمانى عەرەبیش بووبێت. کە ئیسلام پەیدا بوو، جگە لە بەشێکى نیمچە دوورگەی عەرەب، ئیتر ئەم وڵاتانەى کە ئێستا بە نیشتمانى عەرەب ناسراون موڵکى چەند ئیمپراتۆریەتێکى گەورەى ئەو کاتەى جیهان بوون. بێزەنتییەکان فەرمانڕەوای وڵاتانى شام و میسر و مەغریب بوون، ‌ساسانییەکانیش ئەو زەوییانەى باشوور و ناوەڕاستى ئێستاى ئێراق و یەمەن و هەموو کەنداویان لەژێر دەستدا بوو. تەنانەت تا ئەو دەمەش کە عەرەبەکان نەببوون بە موسڵمان، نیمچە دوورگە‌ى عەرەب بۆ خۆى دەوڵەتێکى یەکگرتووى عەرەبەکانى پێک نەدەهێنا. دواى مردنى پێغەمبەرى ئیسلام، لە سەردەمى دەسەڵاتى خەلیفە ڕاشدییەکان، ‌ هێرش و داگیرکارییەکانی عەرەبە موسوڵمانەکان بەرەو شام‌ و سەرزەمینەکانى ئێستاى ئێراق دەستى پێکرد. لە سەردەمى خەلیفە عومەری بن خەتابدا سوپاى ئیسلام گەیشتە کوردستان، سەرەتا #موسڵ#یان گرت‌ و لەوێشەوە بەرەو باکوور و خۆرهەڵات تا #شارەزوور# پێشڕە‌وییان کرد.
سەرزەمینەکانى باشوور و ناوەڕاستى ئێراقى ئێستا‌ بەراورد بە نیمچە دوورگە‌ى عەرەب، یەکێک بوو لەو سەرزەمینە بەپیتانەى کە پاش داگیرکاریی بە لێشاو عەرەبە کۆچەرەکانى نیمچە دوورگە‌ى عەرەب‌ و موسوڵمانە شەڕکەرەکان تێیدا نیشتەجێ بوون‌ و جێیان نەهێشت. بەڵام لەبەر ئەوەى جگە لە عەرەب پێشتر نەتەوەی دیکەی غەیرە عەرەبیش نیشتەجێى ئەو سەرزەمینانە بوون. بۆیە مێژوونووسانى عەرەب خۆیشیان زاراوەى “ئێراقى عەرەبى” و “ئێراقى عەجەمى”یان بۆ ناوچە جیاجیاکانى ئەو سەرزەمینانە بەکارهێناوە. تەنانەت ئەو دەمەش ئێراقى عەرەبى یان ئێراقى عەجەمى هێما نەبووە بۆ قەوارەیەکى سەربەخۆ و دیاریکراو یا دەوڵەتێکى خاوەن سنوور، بەڵکوو تەنیا وەکوو زاراوەیەکى جوگرافیایى کە سنوورى باکوورى لە شارى تکریت سەرى نەکردووە، بەکارهاتووە.
هەڵکەوتە‌ى ئێراق وای کرد، دواى نەمانى دەسەڵاتى خەلیفە ڕاشدییەکان و پووکانەوەى دەسەڵاتى ئەمەوییەکان، عەباسییەکان #بەغدا# بکەنە مەڵبەندى دەسەڵاتەکەیان. بەڵام عەباسییەکان ئێراقیان نەکردە دەوڵەتێکى خاوەن سنوور، بەڵکوو ئێراقى ئێستا بەشێکى بچووکى ئەو دەوڵەتە پانۆپۆڕە بوو کە قەڵەمڕۆکەی لە سەرووى ئەفەریقاوە تا هیندستان دەکشا.
مەغۆلەکان بە سەرکردایەتى هۆلاکۆ لە ساڵی ‌1258 بەغداى پایتەختى عەباسییەکانیان گرت، بەشى هەرەزۆرى سەرزەمینەکانى ئێراقى ئێستایان کردە ویلایەتێک لە ویلایەتەکانى ئیمپراتۆریەتى ئێلخانى. بەڵام لە ساڵی 1337 پاش ململانێی ناوخۆیی ئێلخانییەکان، بەغدا و ئێراقى ئێستا و نیمچە دوورگە‌ى عەرەبی و ئازەربایجان کەوتنە ژێردەستى جەلائیرییە بە بنەچە مەغۆلییەکان. سەرۆکى جەلائیرییەکان شێخ حەسەن کوڕى حسێن کوڕى ئامتوغانى جەلائیرى جیابوونەوەى خۆى لە ئێلخانییەکان ڕاگەیاند. لە ساڵی 1383دا بەغدا کەوتە ژێر دەستى تەیمورلەنگ، تا ساڵی 1508 کە شا ئیسماعیلى سەفەوى بەغداى لە دەستى مەغۆلەکان سەندەوە، ئێراقى ئێستا هەر لەژێر دەستى مەغۆلەکاندا بوو. لە ‌سەدەى شازدە بەدواوە، سەرزەمینەکانى ئێراقى ئێستا بووە مەیدانى ململانێى تووندى نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتى سەفەوی و عوسمانى.
ئیمپراتۆریەتى عوسمانى کە تا دەمەدەمى جەنگى یەکەمی جیهانیى بەشى هەرەزۆرى گەلى عەرەب و بەشى هەرەزۆرى گەلى کوردى لەژێر دەسەڵاتدا بوو، کوردستانى بەسەر چەند ویلایەتێکدا دابەش کردبوو، لەوانە ویلایەتى شارەزوور کە پاشان خرایە سەر ویلایەتى موسڵ. گەلى عەرەبیشى بەسەر ویلایەتەکانى سووریا و بەغدا و بەسرە و حیجاز و بەیرووت و میسرى خدێوی و هى تردا دابەش کردبوو. بۆیە ئەو کاتەش و تا دواى جەنگى یەکەمی جیهانیىش، ئێراقى ئێستا نەک هەر تەعبیر نەبووە لە قەوارەیەکى سەربەخۆى خاوەن پێناس، بەڵکوو سەرزەمینەکانى ئێستاى ئێراق وەکوو باقى ڕەعییەتەکانى ترى دەوڵەتى عوسمانى تەخشان‌ و پەخشانى چەند ویلایەتێک کرابوون. تەنانەت ناوى ئێراقیش لە ئارادا نەبووە و بەشێکى ئەم خاکەى ئێستاى ئێراق هەر بە ‌ناوى کوردستان و میزۆپۆتامیا یان وڵاتى نێوان دوو-ڕووبار، ناسرابوو. بۆیە ئێراق وەکوو دەوڵەت، یان سنوورێکى جوگرافیایى دیار و قەوارەیەکى یەکگرتوو پێش بیستەکانى سەدەی پێشوو بوونی نەبووە‌.
ئێراق و حکومەتە عەرەبییەکانى تا بە #بەعس# دەگات، هەمیشە کوردیان بە مەترسییەکى گەورە لەسەر ئاساییشى دەوڵەتى ئێراق بینیوە‌. بەپێى ئەو تێڕوانینە‌ ڕژێمە جیاجیاکانى ئێراق، لە سەرووی هەمووشیانەوە بەعس پەنایان بۆ هەموو شێوازەکانى تەفروتووناکردنى هێزى مرۆیى کورد بردووە، ئەویش لە ڕێی ڕاگواستن‌ و چۆڵکردن و تەعریبکردن، پاشانیش قڕکردن‌.
سیاسەتى تەعریب داهێنانێکى بەعسیانە نییە، تەعریب ڕەگوڕیشەى کۆنى هەیە، دەتوانین ئاکارەکانى سیاسەتى تەعریب‌ و ڕاگواستن‌ و بەزۆر نیشتەجێکردن لە ‌کوردستانى باشووردا بۆ سێ قۆناغى سەرەکى دابەش بکەین. بەم شێوەیە: یەکەم: قۆناغى پێش دامەزراندنى دەوڵەتى ئێراق. دووەم: قۆناغى پاش دامەرزاندنى دەوڵەتى ئێراق. سێیەم: قۆناغى دەسەڵاتدارێتى بەعس.
=KTML_Bold=قۆناغى پێش دامەزراندنى دەوڵەتى ئێراق=KTML_End=
پێداچوونەوەیەکى خێراى مێژووى دانیشتووانى سەر زەمینەکانى ئەوەی ئێستا پێی دەگوترێت ئێراق، ئەوە دەردەخەن کە لە کاتێکدا تا هەزار ساڵى پێش زایین هیچ بەڵگەیەک بۆ نیشتەجێبوونى عەرەب لە ‌ئێراقدا نییە، کەچى هەشت هەزار ساڵ پێش زایین لە ناوچە شاخاوییەکانی سەرووی میزۆپۆتامیادا، ژیان بەردەوام بووە.
ئەکەدییەکان یەکەم گرووپى سامیى گەورە بوون کە لە کۆتایى 4000 ساڵى پێش زایین لە دوورگە‌ى عەرەبەوە بەرەو ناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى ئێراقى ئێستا و ئاشورییەکانیش بەرەو باکوور هەڵکشاون. وا پێدەچێت بۆ یەکەمجار چەند سەد ساڵێک پێش زایین ئاشورییەکان ناوى عەرەب یان ناوێکى لەو بابەتەیان بەرچاو کەوتبێت یان بەکار هێنابێت.
هاتن و داگیرکارییەکانی موسڵمانان یەکەمین هۆکارى گەورەى هاتنى عەرەب و نیشتەجێبوونیانە لە دوورگە‌ى عەرەبەوە بەرەو ئێراقى ئێستا. عەرەبە موسڵمانەکان هەر ناوچەیەکیان دەگرت خێڵە عەرەبەکانیان تێدا نیشتەجێ دەکرد. لە هەمان سۆنگەوە لەگەڵ هاتنی موسڵمانان بۆ‌ کوردستانى باشوور لێشاوى خێڵە عەرەبەکانیشی بە دواى خۆیدا هێنا. هەموو ئەو خێڵە عەرەبانەى کە لە گرتنى شارى موسڵ و شەنگال دا بەشدار بوون، جێیان نەهێشت و تێیدا نیشتەجێ بوون. موسڵ‌ و دەوروبەرەکەى کە زۆربەى دانیشتووانەکەى کورد بوون، لە سەردەمى ڕاشدیندا و پاشانیش لە سەردەمى ئەمەوی و عەباسییەکاندا، چەندین خێڵى عەرەب لە بەسرە و کوتەوە ڕژانە سەری و تا واى لێهات بە قسەى بەلازورى بووە یەکێک لە گەورەترین شارەکانى موسڵمانان.
لێشاوى تەعریب لە سەردەمى عەباسییەکاندا گەیشتە ئەوپەڕى، حەمەوی باس لەوە دەکات کە ‌زۆربەى دانیشتووانە کوردەکەى شارى #هەولێر# لەژێر کاریگەریى ئەو لێشاوە بەخووڕەدا بوونە عەرەب.
دواجار لە ناوەڕاستى سەدەى حەڤدەدا کۆچ‌ و ڕەوێکى گەورەى خێڵەکی لە ناوچەى جزیرەى خۆراواى فوراتەوە ڕووی دا. ئەو کۆچبەرانە بەشێکى زۆرى خێڵى گەورەى شەمەرى لە نەجدەوە ڕژانە سەر ئێراق. ئیتر لەو دەمەوە و بەرەو دوا، پێکهاتەى ڕەگەزیی دانیشتووانى ئێراق بە کوردستانى باشووریشەوە، بە تایبەتیش پاش سیاسەتى نیشتەجێکردنى ئەو خێڵە عەرەبانە لەسەر دەستى والیە عوسمانییەکاندا، ئاڵۆگۆڕى گەورەى بەسەردا هات و واى لێهات عەرەب بوونە زۆرینەى دانیشتووانى ئێراق.
=KTML_Bold=قۆناغى پاش دامەزراندنى دەوڵەتى ئێراق=KTML_End=
ئەگەرچى هەروەکوو پێشتر باسی لێوە کرا، سیاسەتى تەعریب ڕەگوریشەى کۆنى هەیە، بەڵام ئەم سیاسەتە بەشێوەیەکى گشتی و لە چوارچێوە سیستماتیکییەکەیدا بۆ سەرەتاى دامەزراندنى دەوڵەتى ئێراق دەگەڕێتەوە. دەوڵەتى تازە ‌پێکهاتووى ئێراق‌ بە دەستنێژى ئینگلیز، هەر زوو دەیزانى کە بەبێ کوردستانى باشوور تواناى بەردەوامبوون و ژیانى نابێت. فەیسەڵ لە وتارێکدا کە لە موسڵ خوێنرایەوە گوتى: “حکوومەتى بەغدا ببێ کوردستانى باشوور و موسڵ ڕۆژێک ناژى”. ئێراق ئەوەشى دەزانى کە کوردستانى باشوورى بە زۆر و بێگوێدانە خواستى دانیشتووانەکەى بە ئێراقەوە لکاندووە. بۆیە هەمیشە ترسى جیابوونەوە و یاخیبوونى ئەو وڵاتە بەزۆر لکێنراوەى لە بەرچاودا بوو، سڵى لە هیچ هۆکارێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە نەکردووەتەوە. مەلیک فەیسەڵ لە یاداشتەکەی پێش مەرگی دەڵێت “سوپا بڕبڕەی پشتی درووستکردنی نیشتمانە”، داوا لە سوپاش ناکات کە “پارێزگاری لە ئێمە بکات لە بەرانبەر هەڕەشە دەرەکییەکان، بەڵکوو سەرکوتکردنی دوو سەرهەڵدانە، ئەگەر لە دوو دەڤەری دوور لە یەک سەریانهەڵدا”.
ئەگەر ماوەى دەسەڵاتدارێتى پاشایەتى بە هۆى نەبوونى سەرژمێریی وردى دانیشتووان و چۆنێتى نیشتەجێبوونیان واز لێ بهێنین و کۆڵینکارى پاش ئەو ماوەیە و بەتایبەتیش ‌مێژووى سەرژمێریی دانیشتووان لە ئێراقدا لە ساڵی 1957 دا بکەین، ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە تەنیا لە ماوەى بیست ساڵى نێوان سەرژمێریى دانیشتووان لە ساڵی 1957 دا کە بە یەکەمین سەرژمێریی ڕاست و درووست دادەنرێت و سەرژمێرى ساڵی 1977 دا کە ‌ئیتر دەسپێکى تەعریبکردنى بەرنامە بۆ داڕێژراوى بەعس بوو، کۆچکردنى عەرەب بۆ پارێزگاکانى کوردستانى باشوور بەشێوەیەک زیادى کردووە، کە هیچ گومانێک بۆ جێبەجێکردنى ئەو پیلانە ناهێڵێتەوە کە لەسەر دەستى حکومەتە جیاجیا عەرەبییەکانى ئێراقدا و بەمەبەستى کەمکردنەوەى ژمارەى کورد و زۆرکردنى ژمارەى عەرەب لە کوردستاندا جێبەجێ کراوە. ئەوەتا “لە کاتێکدا زیادبوونى ڕێژەى عەرەب لەماوەى نێوان ساڵانی 1957-1977دا لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى ئێراقدا دابەزیوەتە خوار، هەمان ڕێژە لەنێو دانیشتووانى پارێزگاکانى کوردستاندا پەرەی سەندووە. زیادبوونى ژمارەى عەرەب بەڕێژەى 400% لە پارێزگاى #سلێمانی#دا پەرەى سەند و زیاتر لە 90% لە پارێزگاى کەرکووک و نزیکەى 64% لە پارێزگاى هەولێر. لە پارێزگاى مووسڵیش (بە#دهۆک#ەوە) ڕێژەى زیاد دەکا لە 30% ڕەت بوو”.
بەو پێیە “ڕێژەى عەرەب لە پارێزگاى موسڵ لە ماوەى ساڵانى نێوان 1957-1977دا لە 56%ەوە بووەتە 74%ى سەرجەمى دانیشتووان، ڕێژەى کوردیش لە 31%ەوە دابەزیوەتە سەر 25%. لە پارێزگاى هەولێرەش ڕێژەى دانیشتووانى عەرەب لە 7% ەوە بۆ 10% ى سەرجەمى دانیشتووانى پارێزگا زیادى کردووە و لە سلێمانیدا لە 1% ەوە بووەتە 6% ، کەچى ڕێژەى دانیشتووانى عەرەب لە پارێزگاى #کەرکووک# لە 28% ەوە بۆ 44% زیادى کردووە و بەرانبەر بەمەش هى کورد لە 48% ەوە دابەزیوە بۆ 28% “ (10).
ئەم ڕێژانە ئەگەر شتێک بگەیەنن، ئەوە دەردەخەن کە ئەم پڕۆسێسە لەخۆ‌ڕا نەبووە و کارێکى پێشوەخت و بەرنامەڕێژ بووە و کرۆکى سیاسەتى حکومەتە ناوەندییە جیاجیاکانى ئێراق بووە بەمەبەستى زۆرترى نیشتەجێکردنى خێڵە عەرەبە کۆچەرەکان لە ناوچە ئاوەدانەکانى کوردستان دا و جێپێلێژکردنى دانیشتووانە کوردەکەى ئەو ناوچانە و تەنگ پێهەڵچنیان بۆ کۆچکردن.
=KTML_Bold=قۆناغى دەسەڵاتدارێتى بەعس=KTML_End=
بە درێژایى مێژوو پێش دامەزراندن و پاش دامەزراندنى دەوڵەتى ئێراق، هیچ ڕژێمێک هێندەى بەعس حیسابى بۆ “مەترسى کورد” لەسەر ئاییندەی ئێراق و دەسەڵاتەکەى نەکردووە. لە سۆنگەى ئاساییشى ناوخۆیى ئێراقی بەعسەوە، کورد یەکەمین و گەورەترین مەترسییە لەسەر ئاستى ناوەوە. بۆ بەگژداچوونەوەى ئەو مەترسییەش بەعس پلانى جەنگێکى بێبڕانەوەى بۆ تەفروتوناکردنى هێزى مرۆیى کورد پیادە کردووە.
بەعس بەشێوەیەکى سیستماتیکى و قۆناغ بە قۆناغ کەوتە دەستنیشان کردن‌ و لەبۆتەدانی کورد، ئەویش بە ‌سێ ڕێگەى جیاواز؛ یەکەمیان تەعریبکردن، دووەمیان ڕاگواستن‌ و، سێیەمیشیان قڕکردن.
لە ڕوانگەی بەعسەوە، کورد کەمینەیەکى نەتەوەیى و کوردستان بەشێکى خاکى ئێراق بوو، کورد میوانى خاکى عەرەبە و بەو پێیەش جگە لە کۆمەڵێک مافى کلتوورى و پێکەوەژیانى هەمیشەیى لەگەڵ عەرەبدا، هیچ مافێکى تریان نییە. بەعس لەڕێى دەستکاریکردنى سەرژمێرییەکان و دەستێوەردانى ڕاستەوخۆ بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى کورد، چەندین خێڵ و ئایین‌ و ئایینزا و تەریقەتى لە کورد دابڕى و “لە ‌ساڵى 1977 دا بڕیارێکیان دەرکرد کە بەگوێرەى ئەو بڕیارە چەندین عەشیرەت‌ و پەیڕەوکەرانى ئایینى جیاجیاى کوردستان بە ‌عەرەب لە قەڵەم دران‌ و لە ‌ناونووسى گشتى #17-10-1977# دا عەرەبنووسیان کردن”. لەوانەش، یەزیدییەکان، کیکان، گەرگەرى، شەبەک، گێژ، باڵانى، ساڵەیى، شێخ بزێنى، دیانەکانى (کرستیانەکانی) کوردستان‌ و شێخ‌ و سەیدە کوردەکان.
ڕووپێوى خاکى کوردستانى باشوور بە زۆرتر لە 85 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە دادەنرێت، لەو ڕووبەرەدا مەڵبەندى چوار پارێزگا؛ سلێمانى، کەرکووک، هەولێر و دهۆک، هەروەها سى و حەوت قەزاو سەد و سى شارەدێى تێ دەکەوێت. ئەو ڕووبەرە بەشێکى ‌گەورەى چڕى دانیشتووان و سەرچاوە بێشوومارەکانى نەوت‌ و ئاو و کانزاکانى هەموو ئێراقی ئێستاى تێدایە. بەپێى ئەو سنوورە بێت کە ‌لە 1974 دا بۆ ناوچەى ئۆتۆنۆمى دانرا و بەعس بە ‌کوردستانى لە قەڵەم دا، تەنیا 36 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لەو ڕووبەرە‌ هێشتەوە کە مەڵبەندەکانى هەر سێ پارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک‌ و بیست و یەک شارۆچکە و حەفتا شارەدێى لەخۆ گرتووە. بەمەش زۆرتر لە 48 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە ‌خاکى کوردستانى باشوور دابڕى و هەموو ناوچە ستراتیجییەکانى کەرکووک‌ و مووسڵ و #خانەقین# و دەوروبەریانى لە سنوورى ناوچەى ئۆتۆنۆمى دەرهێنا و بە خاکى عەرەبى لە قەڵەم دان‌ و بە کاوەخۆ کەوتە تەعریب کردنیان.
سیاسەتى تەعریب، ڕاگواستن‌ و نیشتەجێکردنى زۆرەملێیانە و پاشان قڕکردنی کوردی بەدواى خۆیدا هێنا. هەر لە سۆنگەى ئاساییشى ناوخۆیى ئێراقەوە، ڕاگواستنى کورد چەند هۆکارێکى بۆ کراوەتە بنەما، کە بەپێى ئەو هۆکارانە چەندین ناوچەى جیاجیاى سەر بە کوردستانى باشوور لە خەڵکەکەى چۆڵ کران و بە هێزى سوپا و دانیشتووانى عەرەب پڕکرانەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانى ڕاگواستن جیاوازن، گرنگترینیان ئەمانەن:=KTML_End=
1-ڕاگواستن بە هۆى تەوەرە ستراتیجییەکانەوە: کە قەزاکانى بەدرە و مەندەلى و خانەقین و شێخان و تەلکێف و تەلەعفەر و شەنگال و بەشێک لە قەزاکانى دووز و #زاخۆ#ى گرتبۆ‌وە.
2-ڕاگواستن بەهۆى ناوچە نەوتییەکانەوە: قەزاى کەرکووک و هەر یەکە لە قەزاکانى دووبز و کۆیەى گرتبۆ‌وە.
3-ڕاگواستن بەهۆى ناوچە سنوورییەکانەوە: قەزاکانى #هەڵەبجە# و #پێنجوێن# و شارباژێڕ و دوکان‌ و پشدەر و #چۆمان#‌ و ڕەواندز و زێبار و ئامێدى و زاخۆى گرتبۆ‌وه.
4-ڕاگواستن بەهۆى جەنگى کوردستانەوە: هەموو گوند و ئاواییەکانى کوردستانى گرتبۆ‌وە ‌کە هێزى سوپا نەیدەتوانێت ڕاستەوخۆ بیانخاتە ژێر کۆنترۆڵى خۆیەوە.
ئەنجامى ئەم سیاسەتە، لەنێوان ساڵانى 1968-1982 دا پتر لە دوو سەد هەزار کوردى فەیلى لە شارەکانى بەغدا و قەزاکانى بەدرە و مەندەلى و خانەقین دەرکران و ڕەوانەى ئێران کران. جگە لەوە بەشى زۆرى ناوچە ڕاگوێزراوەکانى سنوور و ناوچە نەوتییەکانیش بەرەو قوڵایى شار و شارۆچکەکانى سەر بە ‌ناوچەى ئۆتۆنۆمى کۆچیان پێ کرا و لە ئۆردوگاى زۆرەملێدا نیشتەجێ کران. بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا لە پارێزگاى سلێمانیدا، حکومەتی ئێراقی 29 ئۆردوگا و لە پارێزگاى هەولێردا 16 ئۆردوگا و لە پارێزگاى دهۆکدا 14 ئۆردوگاى زۆرەملێى درووستکردبوو.
لە 1985 بەدواوە سیاسەتى سوتماککردنى کوردستان ئاقارێکى مەترسیدارى گرتەبەر. پێش تاوانەکانی ئەنفال، بەشێکى زۆرى دانیشتووانى ئەو ناوچانەى ڕادەگوێزران دەبرانە ئۆردوگاوە، بەڵام ئەنفال لە ‌دەرەوەى ڕاگواستندا ئامانجە شاراوەکەى بەعسی لە ‌پشتەوە بوو، ئامانجى کەمکردنەوەى ژمارەى کورد ئەگەر بە قڕکردن‌ و قەڵاچۆکردنیش بێت.
لە مێژووى نوێى کوردا، هیچ شاڵاوێکی سەربازیى هێندەى تاوانی ئەنفال ڕوو لە لەناوبردنى کورد نەبووە. ئەنفال کاردانەوە نەبوو، لەبەر ئەوەی پێش دەسپێکى تاوانەکە دەوڵەتى ئێراق پێشتر پلانى تاوانەکەی داڕشتبو، ناوچەکانى قڕکردنى دیاری کردبوو. بەپێى بڕیارێکى “ئەنجوومەنى سەرکردایەتى شۆڕش” لە #30-06-1987# دا، ئێراق هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانى کشتوکاڵیى شار و دێهاتەکانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە و هەموو کەرەستە کشتوکاڵییەکانیشى قەدەغەکرد. سەرجەم قوتابخانە و نەخۆشخانە و کارە خزمەتگوزارییەکانى کێشایەوە و زۆنێکى ئاساییشى درووستکرد. بەپێى چەند بڕیارێکى نهێنى تر کە مەکتەبى تەنزیمى شیمال دەری کردبوو، داوا کرابوو وەکوو ناوچەیەکى سەربازیى مامەڵە لەگەڵ ناوچەکانى ناو زۆنە قەدەغەکراوەکەدا بکرێت و هەر کەسێکى تەمەن 15 ساڵ بەبانەوە دەستگیرکرا، پاش وەرگرتنى زانیارى لێى، بکوژرێت.
کە هێرشەکانى ئەنفال دەستیان پێکرد، ئیتر زۆنە قەدەغەکراوەکە، کە ڕووبەرە‌کەى دەیان هەزار کیلۆمەترى چوارگۆشە بوو، هەزاران گوند و ئاوایى و سەدان هەزار کەسى سیڤیلى تێدا دەژیا، سەرلەبەر بووە یەک ئامانج و نیشانى سەربازیى سوپاى ئێراق.
لە ئەنجامی ئەم تاوانە‌دا کە لە مانگى شوباتەوە تا سەرەتاکانى ئەیلولى 1988 درێژەى هەبوو، لە کۆى 4654 گوندی سەر بە هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک، 4006 گوندى لەگەڵ خاکدا تەخت کران و سوتێنران. لە کۆى 2035 گوندى تەنیا سەر بە پارێزگاى سلێمانیدا، سەرجەم 1992 گوندى خاپوور کران. لە ‌پارێزگاى هەولێرەشدا لەکۆى 1496 گوند، سەرجەم 1205 گوندى خاپوور کران. دواجار لە پارێزگاى دهۆک و لە کۆى 1123 گوند، سەرجەم 809 گوندى خاپوور کران. ئەمە سەرەڕاى کاولکردنى سەدان گوند و دەیان شارۆچکە و شارەدێى سەر بە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ناوچەى ئۆتۆنۆمى جاران.
ئەنفال کە لە بەشێکی گەورەیدا درێژکراوە و بەرەنجامی سیاسەتی تەعریب و بەزۆر ڕاگواستنی کوردە، دەکرێت دواى هۆڵۆکۆست بە گەورەترین تاوانى جینۆساید دابنرێت، کە تێیدا دەوربەرى 182 هەزار کەسی سڤیل بزر و گۆڕغەریب کران. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 23 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
Länkade objekt: 2
Biografi
Datum & Events
Grupp: Artiklar
Publication date: 14-10-2023 (1 År)
Bok: Politic
Dokumenttyp: Språk
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( هومام تاهیر ) på 29-03-2024
Den här artikeln har granskats och släppts av ( زریان سەرچناری ) på 01-04-2024
Denna post nyligen uppdaterats med ( ڕۆژگار کەرکووکی ) om : 07-04-2024
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 23 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Şîlan Diljen
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,775
Bilder 106,015
Böcker 19,351
Relaterade filer 97,452
Video 1,396
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Şîlan Diljen
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.563 sekund(er)!