ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە)، هەندێکجاریش وتراوە: هێسکی بشکێنی گووی سەی تێدایە، ناوەوەی ئێسکی مرۆڤ مۆخی تێدایە، لەو ئیدیۆمەدا کراوە بە (گوو) واتە پیسایی و پاشەڕۆ و شیاکە، ئەو ئیدیۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هەناو ڕەش و گون لەسک و قینلەدڵ بێت و ناخێکی زۆر پیسی هەبێت دەوترێت: ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 96 gånger