ماندوو حەسانەوەی سەپان، دەسکەنەی نۆکە.
حەسانەوە: پشوودان. سەپان: بۆ کەسێک بەکاردێت کە کاری کشتووکاڵ بە نیوەیی بۆ ئاغاکەی ئەنجامبدات. دەستکەنەی نۆک: واتە: ڕنینی نۆک و دەرهێنانی لە زەوی بە دەست، ئەوەش کاتێک ئەنجام دەدرێت کە نۆک پێدەگات، کارێکی گران و تاقەتپڕوکێنە، واتە: جووتیار لەکاتی پشوودانیدا ئاغا دەستکەنەی نۆکی پێدەکات. مەبەست لەوەیە کە کەسی ئیشکەر پشوودانی نییە، بەردەوام خەریکی کارکردنە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 20 gånger