زیڕەی دەگاتە عاسمانێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زیڕەی دەگاتە عاسمانێ)، لە هەندێک ناوچەدا دەوترێت: ئاهوناڵەی گەیشتە کەشکەلانی فەلەک، لە ئەنجامی ژان و ترس و تۆقان مرۆڤ دەنگی لێ بەرزبێتەوە بەو دەنگە بەرزەش دەوترێت: زیڕه، هاوار یان ناڵە، بۆ گوزارشتکردن لە ترس و تۆقینی کەسێک بەهۆی فشارێکی زۆرەوە دەوترێت: زیڕەی دەگاتە عاسمانێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 20 gånger