قەت ڕاستەڕێ نابێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قەت ڕاستەڕێ نابێ)، (قەت) بەواتای هەرگیز دێت، ڕاستەڕێ: ڕێگەی ڕاست و درووست و ئاشکرایە کەهیچ لاری و چەوتی و خواری تێدا نەبێت، ئیدیۆمی (قەت ڕاستەڕێ نابێ) بۆ دوو مەبەست بەکاردەهێنرێت، یەکەمیان: ئەو مرۆڤانەی بەهۆی قاچییانەوە نەتوانن ڕێک بڕۆن و بەتەواوەتی ڕێگا بگرن واتە نەخۆشن بەهۆی شەلینەوە چاک بوونیان زەحمەتە، دووەمیان: ئەو مرۆڤانەی کە لەبنەچەدا خۆیان چەوتن و کاری خوار ئەنجام دەدەن و بەپێچ و پەنا و لاڕێیان دا دەڕۆن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 25 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !